TR KU SO
FB X
Cîhan

بە ئەگەری زۆر دۆناڵد ترامپ  خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەکشێنێتەوە

سارا
Yazar
📅 29 Haziran 2020 19:32

پەیامی کورد    ...   بە ئەگەری زۆر دۆناڵد ترامپ  خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەکشێنێتەوە .

سەرچاوەیەکی نەناس لە حزبی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا لە ئەگەری پاشەکشە کردنی دۆنالد ترامپ لە بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەواڵ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەک لە حزبی کۆماریخوازەکان ووتوویەتی شتانێکم بە گوێدا گوتراوە و بیستراوە کە ئەگەر دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بگاتە ئەو باوەڕەی کە شانسی لە بەرامبەر جۆ بایدن ، بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا نییە ، ئەوە لە پێشبڕکێیەکانی سەرۆککۆماری دەکشێتەوە .

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی هێشتا زۆر زووە بەڵام ئەگەر بیر و ڕاکانی خراپ بەرەو پێش بڕوات ئێوە بینەری سێناریۆیەک دەبن کە لوێدا ترامپ لە چاڵەی پێشبڕکێ دا دەردەچێت . من ئەم قسانەم بیستووە ، بەڵام شکم هەیە ڕاست بێت ، من شەر و مەرج دەکەم ئەگەر ترامپ بزانێت ڕێگایەکیبۆ سەرکەوتن نییە دەکشێتەوە .

لەهەمان حاڵدا ووتوبێژی کاروباری بانگەشەی ترامپ ڕایگەیاندووە ئەمە هەواڵێکی درۆیە .

Paylas: