Cîhan
" بەرخۆدانی عەفرین پلانی نێودەوڵەتی مایەپوچ دەكات".
فەرماندەی گشتی یەپەگە ئاشكرایكرد، كە ئەمریكا و ڕووسیا سنووریان بۆ هەموو لایەنەكانی ناو سووریا داناوە و نایانەوێت هیچ لایەنێك ئەو سنوورانە ببەزێنن.
" سیپان حەمۆ " لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، سەبارەت بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەمریكا ووتی، "لە رۆژهەڵاتی فۆرات هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژ بە داعش هاوكارییان كردین، بەڵام لە رۆژئاوای فۆرات (شەهبا و عەفرین) هیچ هاوكاریەكیان نەکردووین ".
هەروەها "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەسەدەی ڕاگەیاند 'هیچ كارێكتان لە رۆژئاوای فۆرات نییە' بەڵكو باسیان لەوە کرد کە پشتگیری هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری دیكە دەكەن و لەوانە فیرقەی حەمزە، كە ئەمڕۆ لە عەفرین لە دژی ئێمە شەڕ دەكات ".
هەر لەوبارەیەوە " سیپان حەمۆ " دەڵێت : " ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سووریا، ئەوانەی نزیكن لە توركیا، دەیانەوێت لە باكووری حەلەب و عەفرین جێگیربكرێن، هەروەها لە باشووری سوریا ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیك لە سعودیە و ئوردن جێگر بكرێن، هاوکات لەسەر دەریای سپی بۆ حكومەتی سوریا و ئێران لە ژێر كونتڕۆڵی روسیا، لە رۆژهەڵاتی فوراتیش بۆ كوردەكان و پێكهاتەكانی دیكە لە ژێر كۆنترۆڵی ئەمەریكادا بێت".

حەمۆ جەختی لەوە کردووە كە هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان لەئێستادا لەسەر باكووری سوریا لە هاوكاریدان، "بۆیە بەرخودانی عەفرین پلانی نێودەوڵەتی مایەپوچ دەكات".
وتیشی "عەفرین بۆ پلانەكانی روسیا و ئەمەریكا جێگای كێشەیە، بۆیە گڵۆپ بۆ داگیركردنی عەفرین هەڵکرا، بەو شێوەیە ئیدلب و ناوچەكانی باب و جەرابلوس و عەزاز دەخرێنە ژێر كۆنترۆڵی توركیا".