TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرلین ئامادەکاری بۆ گەورەترین خۆپیشاندانی مێژوویی دەکات لە دژی قەرەنتینی کۆرۆنا

سارا
Yazar
📅 29 Ağustos 2020 16:36

پەیامی کورد     ...      بەرلین ئامادەکاری بۆ گەورەترین خۆپیشاندانی مێژوویی دەکات لە دژی قەرەنتینی کۆرۆنا  .

تا چەند کاتژمێرێکی دیکە هەزاران کەس لە پایتەختی ئاڵمانیا لە دەبڕینی ناڕەزایی بە بەردەوامیدانی یاساو ڕێسای پەیوەندیدار بە قەرەنتینی کۆرۆنایی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنساوە ، هەزاران کەس لە کەسانێک کە لە سەر یاسا قورسەکانی دەوڵەت بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناڕازی و مەشکووکن لە بەرلین کۆدەبنەوە . ئەوان داواکاری کرانەوەی کەسب و کار و دەست پێکردنەوەی ژیانی ئاسایی ین . لە هەمان حاڵدا پۆلیسی بەرلین ڕایگەیاندووە هەموو جمووجووڵەکانی نارازییان یان لە ژێر چاودێری گرتووە و ئیزنی شکاندنی یاساکانی پەیوەندیدار بە قەرەنتینە بەوان نادات . سەرۆکی پۆلیسی بەرلین ووتوویەتی ئەگەر ناڕازییان یاساکانی کۆرۆنایی لەبەرچاو نەگرن ، پۆلیس بەپەلە دێتە ناو مەیدانەوە .

سەرەتا بەرلین پێشی بەم خۆپیشاندانە گرتبوو چوونکە لەو باوەڕەدا بوو ٢٢ هەزار بەشداربوو لەوێ یاسای ١.٥ مەتری مەودای یاسایی ڕەچاو ناکەن . بەڵام بە شکایەتی بەڕێوبەران بە دادگا ، ئەم خۆپیشاندانە لە کۆتایی دا بەریوە دەچێت .

پۆلیس سێ هەزار هێزی بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەم خۆپیشاندانە بە شەقامە سەرەکییەکان و مەیدانەکانی شاری بەرلین تەرخان کردووە .

Paylas: