TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرنامەکانی ڕادەستکردنی چەکگەلی نوێ بە هێزەکانی بۆشائیگەری ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2021 16:00

پەیامی کورد     ...    بەرنامەکانی ڕادەستکردنی چەکگەلی نوێ بە هێزەکانی بۆشائیگەری ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا دەکرێت .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەرنامەکانی ڕادەستکردنی چەکە نوێیەکانی خۆی بە هیزەکانی بۆشائیگەری ئە ووڵاتە لە ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمساڵ هێزەکانی بۆشائیگەری ڕووسیا یەکەمین شانەی خۆی لەگەڵ سیستەمی دژی ئاسمانی نوێی  S-350 Vityaz چەکدار دەکات و هەروەها دوو کۆمەڵەی نوێ لە سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ و سیستەمگەلی پانتسیر ئێس وەردەگرن .و ڕادەستیان دەکرێت .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ، هێزەکانی بۆشائیگەری چوار کۆمەڵە لە ئێس - ٤٠٠ و ٢٤ کۆمەلە لە پانتسیر ئێس یان چالاک کردووە . ئەوانە لە یەکەکانی بەرگری ئاسمانی جێگیرکراو لە پارێزگاکانی سۆردلۆفس ، سامارا و یۆژنۆ - ساخالین جێگیر کراون . هەروەها ساڵی ڕابردوو یەکەمین کۆمەڵەی ئێس - ٣٥٠ ڕادەستی ناوەندی ڕاهێنانی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی لێنینیگراد کراوە تاکوو پسپۆڕانێک بۆ هێزەکانی مووشەکی دژە ئاسمانی ڕاهێنانیان پێ بکرێت

Paylas: