TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرواری دەرچوونی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2019 16:25

پەیامی کورد  ...  ڕاگەیاندنی بەرواری دەرچوونی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە سووریا

ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ تا کۆتایی مانگی ئەیپریل هێزە چەکدارەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە کە ڕۆژنامەی وال ئێستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی دەوڵەتی لە ئەمریکا هەواڵیدا .

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند ئەگەر کۆشکی سپی خەتی سەرەکی خۆی نەگۆڕێت ، بەرپرسانی ئەرتەشی ئەمریکا بەشێکی گەورەی گرووپی سەربازی ئەم ووڵاتەی لە سەرەتای مانگی مارچ لە سووریا دەرخستووە و ڕەوەندی دەرچوونی هێزەکانی چەکداری ویلایەتەیەکگرتووەکان تا کۆتایی مانگ لە سووریا دەردەچێت .

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە حاڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازین لە سووریا و عێراق لە دژی گرووپی تێرۆریستی بە ناوبانگ بە " داعش " ن و ئەم ئۆپراسیۆنە لە سووریا بێ ڕەزامەندی بەرپرسانی ئەم ووڵاتە ئەنجام دەبێت . دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوودا دەرچوونی هێزە چەکدارەکانی خۆی لە سووریا ڕاگەیاند بەڵام ئاماژەی بە بەرواری تەواوی ئەم کارەی نەکرد .

Paylas: