TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەربازانی ئەمریکی ئەمریکی لە عێراق دوورە لە ڕاستی

سارا
Yazar
📅 31 Ocak 2019 20:58

پەیامی کورد  ...  فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاندبوو سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ووڵاتە دوورە لە ڕاستییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەشی عێراق سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە دوورە لە ڕاستییەوە .

ئەو بەیانییە زیادی کرد: هیچ بەرز بوونەوەیەک لە ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کە بە مەبەستی ئامانجی پەروەردە، ڕاوێژکاری و لۆجێستیکی بوونیان هەبێت ڕووی نەداوە و تەواوی هەواڵەکان لەو بوارەدا دوورە لە ڕاستی.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەشی عێراق هەروەها لە بەیانییەی خۆیدا وتی: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێ ڕێککەوتنی بەرپرسانی پەیوەندیداری عێراقی هیچ ئۆپراسیۆنێک لە ناو عێراق دا ئەنجام نادرێت  .

Paylas: