بەشار ئەسەد : کورد لە بنەڕەتدا سووری نەبوون و دۆزی کورد خەیاڵە و دوورە لە ڕاستی " ئەمریکاش دزە "
پەیامی کورد ... بەشار ئەسەد : کورد لە بنەڕەتدا سووری نەبوون و دۆزی کورد خەیاڵە و دوورە لە ڕاستی " ئەمریکاش دزە "
به‌شار ئه‌سه‌د له میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌رباره‌ی كورد رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گرووپی سیاسی كوردیدا هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌و گرووپانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكادان، ئێمه ناڵێین كورد، چوونكه به‌شی زۆری كورد له‌و گرووپ و هۆزه نیشتمانپهروهرانهن كه پشتیوانی دهوڵهتیانكرد.
وتیشی: "له سووریا شتێك نییه به ناوی دۆزی كورد، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك هۆكاری بچووك، كه ئه‌وه‌یه كورد له رووی مێژووییه‌وه له سووریا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و گروپانه‌ی هاتوونه‌ته باكوور، له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو و به هۆی سه‌ركوتكاری توركیاوه هاتن و سوریا میوانداریكردن".
ئه‌سه‌د راشیگه‌یاندووه، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و "گرووپانه"دا هه‌یه كه "چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه بیرۆكه‌ی جیابوونه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، به تایبه‌تیش له ساڵانی هه‌شتاكان، به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا به چه‌ند قۆناغێكی جیاواز كوردی توركیای سه‌ركوت و كوشت وبڕكرد، ئێمه پشتیوانیمانكردن و دژی دۆزه‌كه‌یان نه‌وه‌ستاینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناوی ده‌نێن دۆز".
ئه‌سه‌د له درێژه‌ی باسكردنی پرسی كور وتوویه‌تی: "كورد له سووریا "ره‌گه‌زنامه‌ی سووری‌یان پێدرا هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌ته‌وه سووری نه‌بوون"، كه‌واته ئێمه هه‌میشه ئه‌رێنی بووین له‌گه‌ڵ بابه‌تی كورد-دا. كه‌واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت دۆزی كورد، ناونیشانێكی نا درووست و خه‌یاڵی و درۆیه".
سه‌رۆكی سووریا راشیگه‌یاند كه كێشه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی به "داگیركاری ئه‌مریكاوه هه‌یه، ئه‌مریكا داگیركه‌ره و خاكێكی داگیركردووه، ئه‌مریكا دزه و نه‌وتی سووریا ده‌دزێت، ناكرێت تۆ له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ پۆلیس و دزیشدا بیت، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كه بیت یان دزه‌كه".
به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ناتوانن بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زاران جاریش كۆببنه‌وه، مه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان به روونی ده‌رده‌بڕن، هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و دژ به داگیركاری ئه‌مریكا و توركیا.