TR KU SO
FB X
Cîhan

بە تۆمەتی بانگەشەكردنی بۆ حزبی بەعس 25 كەس دەستگیركران

Navas Jan
Admin
📅 03 Ekim 2023 22:04

پەیامی کورد... بە تۆمەتی بانگەشەكردنی بۆ حزبی بەعس 25 كەس دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 25 كەس بەتۆمەتی بانگشەكردن بۆ حزبی بەعسی قەدەغەكراو لە چەند پارێزگایەكدا ده‌ستگیركران.

راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق له‌ راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، زانیارییان لەبارەی چالاكی بانگەشەكردن لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا بۆ حزبی بەعسی قەدەغەكراو پێگەیشت، مەفرزەكانیان هەڵمەتێكی بەرفراوانیان دەستپێكرد و لە ئەنجامدا 25 كەس دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەوانەی دەستگیركراون لە پارێزگاكانی ئەنبار و بەغدا و كەربەلا و نەینەوان، دەستگیركردنەكەشیان لەسەر فەرمانی دادوەریی بووە و دواتر رادەستی لایەنە پەیوەندارەكان كراون بۆ گرتنەبەری رێشوێنی یاسایی لەدژییان.

Paylas: