بۆڵتۆن : وابزانم لەمەوبەدوا ساڵێکی زۆرتان نەماوە بۆ یادکردنەوەی شۆڕشەکەتان
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، “وابزانم له‌مه‌ودوا ساڵێكی زۆرتان نەماوە بۆ یادكردنه‌وه”.
لەمیانەی پەیامێکی ڤیدیۆییدا جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی كه له هه‌ژماری تایبەتی تویته‌ری كۆشكی سپی دا بڵاویكرده‌وه و به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی ئێران كرد و ڕایگەیاند، “ئیران بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكی له هه‌موو شوێنێكی جیهان، هێشتا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدایه”.
هاوکات بۆڵتن له گرته ڤیدیۆییهکەدا كه نزیكه‌ی خوله‌كێك ده‌بێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “به‌رده‌وامه له پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی”.
لەلایەکی دیکەوە جۆن بۆڵتن ڕایگەیاند : “ ڕه‌نگه خراپترینی ئه‌وه بێت کە گه‌لی ئێران به‌ده‌ست كێشه‌ی جیددیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ڕێژه‌ی بێكاری له ئاستی پێوانه‌ییدایه، هه‌ڵئاوسان له به‌رزترین ئاستی هه‌موو كاتهكاندایه و دراوی ئێرانی ته‌واو دابه‌زیوه. وابزانم له‌مه‌ودوا ساڵێكی زۆرتان نەماوە بۆ یادكردنهوەی”.