TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزی فەڕەنسا لە واشینتۆن تویتە جەنجاڵییەکەی لە سەر پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بە ئیجبار سڕییەوە

سارا
Yazar
📅 15 Nisan 2019 20:22

پەیامی کورد  ...   تویتە جەنجاڵییەکانی ژێغاغ ئارۆ ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە واشینتۆن دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە بە دوای کاردانەوەی تووندی ووڵاتی ئێرانەوە لادرا و پاک کرایەوە .

ئێران ڕۆژی یەکشەممە فیلیپ تیابۆ ، باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە تارانی لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە قسەکانی باڵیۆزی فەڕەنسا لە واشینتۆن بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە کرد .

بە پیی راپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بانگهێشت کردنی فیلیپ تیابۆ لە دوای ئەوەی کە ڕەشنووسی دەستپێکردنی کارە نوێیەکەی ڕادەستی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کرد ڕوویدا .

ژێغاغ ئارۆ ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە واشینتۆن ڕۆژی ڕابردوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندبوو ئێران لە دوای کۆتایی پێهاتنی بەرجام مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نابێت . ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە لە دوای ساڵی ٢٠٢٥ و لە ئەگەری پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن تارانەوە گەمارۆوەکان لە دژی ئێران جارێکی دیکە دەست پێ دەکاتەوە .

 بە ووتەی باڵیۆزی فەڕەنسا لە واشینتۆن ، ئێران لە دوای بەرجام پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت چوونکە یۆرانیۆمی پیتێندراوی پێویستی خۆی بۆ ووزەخانەی بووشەهر لە لایەن ڕووسیاوە دەستەبەر دەبێت .

Paylas: