بەڕازیل ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات
پەیامی کورد ... بەڕازیل ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڕازیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌ی پێوانه‌یی له تووشبوون بهڤیرووسی كۆرۆنا تۆماركرد و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٨٨ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٨ هه‌زار تووشبووی نوێ-ش تۆماركراو.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڕازیل رایگه‌یاندوه، هه‌زار و ١٨٨ كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گیانله‌ده‌ستدان له‌و ووڵاته به‌هۆی ڤیرووسه‌كه‌وه بۆ ٢٠ هه‌زار و ٩٢ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ١٨ هه‌زار و ٥٠٠ تووشبووی نوێی ڤیرووسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتوه‌ته ٣١٠ هه‌زار و ٩٢١ تووشبوو، هاوكات ١٢٥ هه‌زار و ٩٦٠ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بون، چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتوه.له‌دوای هه‌ریه‌ك له‌ئه‌مریكا و رووسیا، بەڕازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه زۆرترین تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسه‌كه گه‌ڕانده‌وه.