TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزی ئەمریکا و فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

سارا
Yazar
📅 07 Ekim 2020 12:16

پەیامی کورد     ...    باڵیۆزی ئەمریکا و فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە .

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە " ماتیۆ تۆلەر " باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و " ژەنەڕاڵ پۆل کالۆرت " فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی تێرۆریسم لە عێراق کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک کازمی لەم دیدارەدا دەربارەی پەیوەدنییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق لە بواری ئەمنییەتی و دواهەمین هەوڵەکانی سەبارەت بە گەڕان و بەدواداچوون لە دوای پاشماوەکانی ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی داعس باس و ووتووێژیان کرد .

لەم دیدارەدا هەروەها دۆسیەگەلی پەیوەندیدار بە جێبەجێ کردنی دەرکردنەکان ووتووێژی ڕابۆردی و کارای نێوان عێراق و ئەمریکا باسی لێوە کرا .

Paylas: