باڵیۆزی ئێران ڕاسپاردەکردنی " مستەفا کازمی " بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ڕەتدەکاتەوە
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئێران ڕاسپاردەکردنی " مستەفا کازمی " بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ڕەتدەکاتەوە .
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزى ئێران له به‌غدا ده‌ڵێت "له رێگه یاساییه‌كانه‌وه مسته‌فا كازمى راسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عیراق و ئێران به‌هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌ردانى نه‌كردووه".
مه‌سجدى له‌لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە كازمى له‌چوارچێوه‌ى رێگه یاساییه‌كانه‌وه و له‌لایه‌ن فراكسیۆنه گه‌وره شیعییه‌كانه‌وه دیاریكرا و پێشكه‌شى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كرا.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئێران رێزى بڕیار و یاساكانى عیراق ده‌گرێت، نامه‌ى ئێران ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك به‌پێى یاسا دیارى بكرێت و ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌نگى خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سه و پشتگیرى ده‌كه‌ن و كارى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
باڵیۆزى ئێران روونیشیكردوه‌ته‌وه، بۆچونى تاران و رێنماییه‌كانى به‌رانبه‌ر عیراق له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كه، كه گرنگترینیان به‌رگریكردنه له یه‌كگرتویى و سه‌روه‌رى خاكى ئه‌و ووڵاته، هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له گه‌لى عیراق به‌هه‌موو تایفه و مه‌زهه‌ب و گرووپه‌كانه‌وه و به‌رگریكردن له یاسا و په‌رله‌مان و سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى عیراق و نه‌بوونى بیانییه‌كان و به‌رگریكردن له هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا، سیاسه‌تى ئێرانه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، سیاسه‌تى ئێران پشتگیركردنى گروپێكى سیاسی عیراقى دیاریكراو نییه دژى گرووپێكى دیكه، سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان له‌و ووڵاته‌دا رێزى ته‌واوى هه‌یه له‌لاى ئێران.