TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا ... تەنیا ووڵاتێکی عەرەبی دژی گەڕانەوەی سووریایە بۆ ناو یەکیتی عەرەب

سارا
Yazar
📅 30 Aralık 2018 22:05

پەیامی کورد ...  باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا : تەنیا ووڵاتێکی عەرەبی دژی گەڕانەوەی سووریان بۆ یەکیتی عەرەبن .

باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ڕایگەیاند کە هەموو ووڵاتانی عەرەبی جگە لە یەک ووڵات ، ئامادەی گەڕانەوەی سووریایە بۆ یەکیتی عەرەب .

لە ڕاپۆرتێکدا کە هاتووە " پیتێر فۆرد " باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ، ڕۆژی رابردوو لە ووتوووێژێکی تایبەتدا لە ووڵامی پرسێارێک کە ئایا شانسی ئەندام بوونەوەی دیمەشق سەر لە نوێ لە یەکیتی عەرەبدا هەیە ، ڕایگەیاندووە " لەو باوەڕەدام هەموو ووڵاتانی عەرەب لەگەڵ گەڕانەوەی سووریا هاوڕان جگە لە ووڵاتی قەتەر ، کە لە ماوەی ساڵیانێکی زۆردایە پاڵپشتی لە ئێخوان المسلمین ، و کەمپینی جمووجووڵەکانی دژ بە حکومەتی سووریا ڕابەرایەتی دەکات . "

فۆرد لەمبارەوە هۆکاری دژایەتی قەتەری بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ یەکیتی عەرەب ، ڕایگەیاند دەوحە پێداویستییەکانی کەسانی چەکدار لە ئێدلیب جێبەجێ دەکات .

پیتێر فۆرد سەبارەت بە پێگەی سەعوودیە سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا بۆ یەکیتی عەرەب ، جەختی کردەوە عەرەبستانی سەعوودی ، کە بن فشارگەلی زۆر تووندە بە هۆی شەڕ لە یەمەن و بابەتی خاشقجی ، بۆیە ناتوانێ ئیزن بدات کە پەراوێز بخرێت و مەجبوور دەبێت بە دوای دۆستانی نوێ لە دیمەشق دا بێت .

 

Paylas: