به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه لە عێراق زیاتر له 12 هه‌زار خێزان ناچاری كۆچكردن بوون
پەیامی کورد... به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه لە عێراق زیاتر له 12 هه‌زار خێزان ناچاری كۆچكردن بوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی پارێزگای دیوانییه رایگه‌یاند، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه زیاتر له 12 هه‌زار خێزان له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن مه‌ته‌ر وائیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دیوانییه ئاشكرایكردووه، له‌ساڵی 2019ه‌وه رێژه‌ی باران بارین له‌شاره‌كه سه‌دا 92.8 كه‌میكردووه و ئه‌مساڵیش زیانێكی گه‌وره به‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه‌وتووه.
وائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌دا 76ی دانیشتوانی دیوانییه پشت به كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ده‌به‌ستن، كه خاوه‌نی سامانێكی ئاژه‌ڵی زۆره و به هه‌زاران مانگا و مه‌ڕ و ماڵات به‌تایبه‌تی گامێش به‌خێوده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و رێژه‌ی سه‌وزاییه‌وه خه‌ڵكه‌كه ناچاربوون ئاژه‌ڵه‌كانیان بفرۆشن و به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه كۆچ بكه‌ن كه ئاوی لێیه.
راشیگه‌یاندووه، به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار 12 هه‌زار و 212 خێزان كه ده‌كاته 73 هه‌زارو 272 كه‌س به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.