Cîhan
به‌های تمەن دابەزینێكی دیكه‌ی بەخۆوە بینی
پەیامی کورد... به‌های تمەن دابەزینێكی دیكه‌ی بەخۆوە بینی
نرخی تمه‌نی ئێرانی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر داده‌به‌زێت به جۆرێك ئه‌مڕۆ به‌های ١٠٠ دۆلار بەرامبه‌ره به پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 25 ی شوبات_ی 2023 لەئێستادا ١٠٠ دۆلار بە پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن، هەروەها مانگی رابردووش نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بەرامبەر سێ هەزار و ٦١٨ دینار بوو.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه توندبوونەوەی گەمارۆ ئابووریەكان لەسەر ئێران، ئەو رێوشوێنانەی بانكی ناوەندی عێراقیش گرتبوویەتیە بەر رێگری كردووە لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتی ئێران به هۆیەكی دیكە بۆ دابەزینی بەهای تمەن داده‌ندرێت.