بن سەلمان هەڕەشە لە فەڕەنسا دەکات
ڕۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی ڕایگه‌یاند : سه‌فه‌ری بن سه‌لمان بۆ پاریس ناکۆکی زۆری له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕانسه‌وی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە له ئه‌خبار، به پێچه‌وانه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی بن سه‌لمان بۆ ئه‌مریکا، وه‌ک دیاره دیداری بن سه‌لمان له فه‌ڕه‌نسا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
هەر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بن سه‌لمان هه‌ڕه‌شه‌ی له فه‌ڕه‌نسا کردووه که ئه‌گه‌ر پاریس سوور بێت له سه‌ر هاوکاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران، فه‌ڕه‌نسا ناتوانێت به‌شداری پلانی بازه‌رگانی ۲۰۳۰ی سعوودییه بکات.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که باسی ئه‌وه‌ی کردووه که به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتن نامانه‌ی نێوان پاریس و ڕیاز، وه‌ها ده‌ر ده‌که‌وێت که فه‌ڕه‌نسییه‌کان ملیان به داواکاری بن سه‌لمان نه‌دابێت.
جێگری مه‌لیک سه‌لمان وه‌ک دیاره زۆر له سه‌فه‌ر بۆ پاریس ڕازی نه‌بووه چوون ته‌نیا ۲ ڕۆژ له‌م وڵاته مایه‌وه، بن سه‌لمان زیاتر له ئه‌مریکاییه‌کان خۆشی دێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ۳ حه‌فته له ئه‌مریکا مایه‌وه، بن سه‌لمان له ڕۆڵی فه‌ڕه‌نسییه‌کان گومانی هه‌یه.
بن سه‌لمان له ڕێکخراوه مافی مرۆڤییه‌کانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و ڕۆڵی کۆمپانیاکانی فه‌ڕه‌نسا له‌م ڕووه‌وه نیگه‌رانه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان عه‌ره‌بستان و فه‌ڕه‌نسا ئه‌گه‌رچی نووسراوه به‌ڵام واژۆ کردنیان به کۆتایی ئه‌مساڵ دوا خرا.
جێگری مه‌لیک سه‌لمان له دیداری ماکرۆن به سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندووه که کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان وه‌ک ئه‌مریکا ده‌توانن له بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان سوود ببه‌ن، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی هاوکاری بازه‌رگانی ئێران نه‌که‌ن. به‌ڵام ماکرۆن وڵامی داوه‌ته‌وه که پاریس له نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان یه‌کێک هه‌ڵنابژێرێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له دانوستان و هاوکاری کردن.
شایانی باسه پێشتریش ماکرۆن دوای زیندانی بوونی سه‌عد حه‌ریری له ڕیاز نێوه‌ندگیری کرد و ئه‌م ڕووداوه‌ش له لایه‌ن بن سه‌لمانه‌وه به نه‌رێنی لێکدراوه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌فه‌ری بن سه‌لمان بۆ پاریس سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت.