Cîhan
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج
پەیامی کورد... بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج
بەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە سێ مووشەک کرایە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سێ مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کرا.
تا ئێستا زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەمە چوارەمین جارە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکرێتە ئامانج.