Cîhan
بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای دهههژێنێت
پەیامی کورد... بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای دهههژێنێت
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلەی رێختەر ناحیەی کولوی سەر بە ویلایەتی کۆنیای لە ناوەڕاستی تورکیای هەژاند.
ئهمرۆ سێ شممه 29_ی ئاب_ی 2023 ناوەندی کارەساتی سروشتی و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد لە راگەیاندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردووه، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلەی رێختەر ناحیەی کەلوی سەر بە ویلایەتی کۆنیا کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کۆماری تورکیا روویدا.
باسی لهوهش كردووه، بومەلەرزەکە لە قوڵایی زیاتر لە ١٣ کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە روویداوە.
تورکیا دەکەوێتە سەر یەکێک لە پشتێنە هەرە چالاکەکانی بوومەلەرزە و سێ هێلی چالاکی بوومەلەرزە لە ناوچەکانی تورکیا هەیە ئەوانیش هێلی باکوری ئەنادۆڵ و هێلی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و هێلی رۆژئاوای ئەنادۆڵ.