Cîhan
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
بوومەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری رێختەر ئیندۆنیزیای هەژاند و ئاژانسەکانی بوومەلەرزەزانیش هۆشداری لە روودانی تسونامی تووند دەدەن.
بەیانی رۆژی سێشەممە 14-12-2021 ئاژانسی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا رایگەیاند، کە بوومەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند.
بوومەلەرزەکە کاژێر 10:20 بەیانی بەکاتی ئیندۆنیزیا [6:20 بەکاتی هەولێر] بە قووڵایی 18 کیلۆمەتر لەژێر دەریای فلۆرێس روویداوە، کە بە دووری 100 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری مۆمێر.
ناوەندی هۆشداریی تسونامی لە دەریای هێمن هۆشداری لە دروستبوونی تسونامی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەدات و دەڵێت دەکرێت کەناراوەکان کە دەکەونە نێو دووری هەزار کیلۆمەتر لە چەقی بوومەلەزەکەوە، بەر شەپۆڵی "تووندی" تسونامی بکەون.