بوومەلەرزەیەکی بەهێز (سەرپێڵ زەهاو) دەهەژێنێت
جارێکی دیکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز، شاری سەرپێڵ زەهاوی لەپارێزگای کرماشانی هەژاند.
ماڵپەڕی نیوە فەرمی میهر، بڵاویکردووەتەوە، کە لە کاتژمێر (٧:٣٣) ئەمڕۆ (٢-٤-٢٠١٨)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤،١) بەپێی پێوەری ڕیختەر لە قووڵایی (٨) کیلۆمەتر شاری سەرپێڵ زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بوومەلەرزەکە لە (٢٥) کیلۆمەتریی سەرپێڵ زەهاو و (٢٥) کیلۆمەتریی قەسرشیرین ڕوویداوە.
دوێنێش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥،٣) بە پلەی ڕیختەر لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتر لەسەرپێڵ زەهاو و بەشێکی زۆر لەشارەکانی پارێزگای کرماشانی روویدا، بووە هۆی برینداربوونی (٥٣) کەس و ژمارەیەک خانوو شاخیش داڕووخان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە چوار مانگ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی بەهێز (٨) شار و سەدان گوندی پارێزگای کرماشانی هەژاند، کە هەزار هاووڵاتی کوردی ناوچەکە بوونەقوریانی.