Cîhan
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە ناوچه‌یه‌كی توركیا ده‌هه‌ژێنێت
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە ناوچه‌یه‌كی توركیا ده‌هه‌ژێنێت
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٣ پلە لە قەزای بۆر سەربە پارێزگای نیغدە باشووری ناوه‌ڕاستی توركیا روویدا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (AFAD) بڵاوکردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٣:٢٧ بەکاتی ناوخۆی تورکیا، بەگوڕی ٥،٣ پلە لە قەزای بۆر روویداوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو،کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت كيلۆمەتر روویداوە.