براوەی خەڵاتی نۆبڵ : ڤیرووسی کۆرۆنا بەرهەم هاتوویەکی تاقیگەیی یە
پەیامی کورد ... براوەی خەڵاتی نۆبڵ : ڤیرووسی کۆرۆنا بەرهەم هاتوویەکی تاقیگەیی یە
بە بڕوای براوەی فەڕەنسەوی خەڵاتی نۆبڵ ، ڤیرووسی کۆرۆنا لە شوێنکی تاقیگەیی دا بەرهەم هاتووە و درووست کراوە .
بە پێی راپۆرتێک ، لووک مۆنتانیە ، ڤیرووس ناسی فەڕەنسەوی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیۆلۆژی و پزیشکی دا لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ دۆزینەوەی ئێچ ئای ڤی ، ڕایگەیاند کە ڤیرووسی کۆرۆنا لە تاقیگەدا بەرهەم هاتووە ودرووست کراوە .
ئەم پڕۆفیسۆرە لەو باوەڕەدایە کە SARS-CoV-۲ لە ڕێگای زانایانی ژینگە ناسی مۆلکوولییەوە بە زێدە کردنی تۆزی ئێچ ئای ڤی " هۆکاری نەخۆشی ئایدز " بەو دا بەرهەم هاتووە و درووست کراوە ، ئەو هەروەها سەبارەت بە ئامانجی پەرەپێدانی ئەم ڤیرووسە ڕایگەیاند : لەوانەیە ئەوان ویستوویانە واکسەنی ئایدز بەرهەم بهێنن . هەروەها بە بڕوای مۆنتاینییە ، ڤیرووسی کۆرۆنا لە تاقیگەی ڤۆهان ەوە لە چین بە هەموو جیهان دا ڕیگای پەیدا کردووە و بڵاو بووەتەوە .
ڕێکخراوی تەندروووستی جیهانی لە ١١ی مارس دا هەوکردن بە ڤیرووسی کۆرۆنای بە نەخۆشییەکی گشتگیری جیهانی ڕاگەیاند . بە پێی دواهەمین هەواڵەکان تاکوو ئێستا ڕێژەی تووشبووان بەم نەخۆشییە لە ٢میلیۆن دووسەد هەزار کەس تێپەڕیوە و زیاتر لە ١٣٧ هەزار کەسیش گیانی خۆیان لە دەستداوە .