Cîhan
بریتانیا بە مەبەدتی شەڕ دژی داعش هێز ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکات
پەیامی کورد … بریتانیا بە مەبەدتی شەڕ دژی داعش هێز ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکات
هێزێکی گەورەی سەربازیی شانشینی بەریتانیای یەکگرتوو دەنێردرێتە عێراق و سووریا.
رۆژنامەی (Express Star)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزەکە بۆ شەڕ دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەنێردرێتە عێراق و سووریا.
هەروەک ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکە لە فڕۆکەی جۆرەکانی شەبەح و F35Bـی ئەمریکی، شەش کەشتیی سەربازی، ژێر دەریاییەک، 14 هەلیکۆپتەری جەنگی و هێزێکی زەمینی، پێک دێت.
ئەو هێزە نوێیەی بەریتانیا بە نیازە بینێرێتە عێراق و سووریا، بە کەشتیگەلی (HMS Queen Elizabeth) دەنێردرێتە ناوچەکە.
مایک وینستۆن، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاندووە: هێزەکە بۆ پاڵپشتیی حکوومەتی عێێراق لە شەڕی دژی داعش، دەنێردرێتە ئەو ناوچەیە.