بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان نزیكەی سێ هەزار چەكدار لەریزەكانی دەرکرد
پەیامی کورد … بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان نزیكەی سێ هەزار چەكدار لەریزەكانی دەرکرد
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڕیاریدا به ده‌ركردنی دوو هه‌زار و 840 چه‌كدار له‌ریزه‌كانی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بونیان بوه به‌بڕیار و رێنماییه‌كان و تێوهلاگانیشیان له‌گه‌نده‌ڵی هۆكارێكی دیكه‌ی دورخستنه‌وه‌یانه.
لەمبارەیەوە میدیاكانی ئه‌فغانستان بلاویان كردەوە كە دوو هه‌زار و 840 چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی "وردبینیكردن" ده‌ركراون و سزادراون، هۆكاری ده‌ركردنیان بۆ ئه‌نجامدانی پێشێلكاری و پابه‌ند نه‌بن به‌بڕیار و رێنماییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لای خۆیەوە له‌تیفوڵا حه‌كیمی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندوه كەئامانج له‌دورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له چه‌كداره‌كان له ماوه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌ی وردبینیكردنه‌دا، بۆئه‌وه‌یه بتوانین له داهاتوودا هێزێكی پاكی سه‌ربازی و پۆلیسی دروست بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە دیارترین هۆكاره‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بریتی بووه له‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌رمان و ده‌ستتێوه‌ردانیان له ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك، به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوه.
شایەنی باسە پێشتر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاندبوو، لیژنه‌یه‌كی دامه‌زراندوه بۆ دیاریكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ژێر ئاڵای ئه‌فغانستاندا سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی ده‌كه‌ن.