CNN : کۆرۆنا لە هەندێک ناوچەی ئەمریکا لە کۆنترۆڵ دەرچوو
پەیامی کورد ... CNN : کۆرۆنا لە هەندێک ناوچەی ئەمریکا لە کۆنترۆڵ دەرچوو .
ئامار و داتای زانکۆی جان هاپکینز نیشان دەدات کە لانیکەم ٢٦ ئیالەتی ئەمریکا لە چاو هەفتەی ڕابردوو بینەری زیاد بوونی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنان . بە ووتەی یەکێک لە بەرپرسانی تەندرووستی ئەم ووڵاتە لە زۆرێک لە ناوچەکان لە سەرتاسەری ووڵات دا ، گشتگیری کۆرۆنا بە خێرایی لە کۆنترۆڵ دەردەچێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە CNN ەوە ، دکتۆر سانجی گپتا ، ڕۆژنامەوانی پلەباڵای پزیشکی ووتی : ئێمە زۆر زوو کۆنترۆڵمان ڕاگرت و دەرئەنجامەکەشی دەتوانێ گەشەی بەرچاو ئامارەکان بێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کرانەوەگەلی بەرفراوان لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەمە بەرامبەرییەکی ڕوونی لەگەڵ باقی شوێنەکانی جیهان بە تایبەتی ووڵاتانی ئەورووپایی دا هەیە کە لەگەڵ قەرەنتینەی دوور و درێژ حاڵەتەکانی تووشبوونیان کەم کردەوە و ئێستا جارێکی دیکە بە هێواشی خەریکی کرانەوەن . جێگای ئاماژەدانە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٢.٣٧ میلیۆن کەس لە سەراتسەری ویلایەتەیەکگرتووەکان دا تووشی ئەم ڤیرووسە بوونە و لانیکەم ١٢١.٨٧٠ کەسیش گیانی خۆیان لە دەستداوە . ئەم ووڵاتە یەک لە چواری لە کۆی گشتی نەخۆشییەکانی جیهان و مردن و قوربانی بوونی تەشکیل داوە