TR KU SO
FB X
Cîhan

داعش دەست بەسەر گەڕەکی ئەلقەدەمی دیمەشقدا دەگرێت

نەهرۆ
Editor
📅 20 Mart 2018 19:05

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، کە چەکدارانی داعش کۆنتڕۆڵی گەڕەکی ئەلقەدەمی شاری دیمەشقی سوریایان کردووەو هەندێک دەستکەوتیان بەدەستهێناوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە دوای دەرکردنی یەکینەکانی سوپای سوریا کاتێک هەفتەی رابردوو بەرەو ناوچەیەکی دیکەی دراوسێ ڕۆشتوون، چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش کۆنتڕۆڵی گەڕەکی ئەلقەدەمی شاری دیمەشقی سوریایان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانەی پێکدادانەکاندا کە (٢٤) کاتژمێری خایاندووە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە (٣٦) سەربازیی سوریا کوژراون.
جێی ئاماژەیە، گەڕەکی ئەلقەدەم نزیکە لەکەمپی یەرمووکی پەنابەرانی فەڵەستینیەوەو دەکەوێتە باشووریشاری دیمەشقی پایتەختی سوریا و بەشێک نەبووە لەو هێرشە بەردەوامانەی سوپا بۆ سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی ڕۆژهەڵات بەرپایان کردووە.

Paylas: