Cîhan
داعش هێرشی کردە سەر شارێکی عێراقی
میدیا عێراقییەکان دوایین زانیاری لەبارەی هێرشەکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شارۆچکەی حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار، بڵاو دەکەنەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش راده‌گه‌ێنێت، هه‌شت كه‌س له هێزه عێراقییه‌كان كوژران و بریندار بوون.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د دلێمی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاند: چوار خۆكوژ له بیابانه‌كانه‌وه، دزه‌یان كردبووه ناو شاری حه‌دیسه رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها گوتی: سێ له‌و خۆكوژانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی هۆزه‌كان كوژراون.
گوتیشی: خۆكوژه‌كه‌ی دیكه كه له‌ناو خانوویه‌كدا له ناوچه‌كه خۆی حه‌شاردابوو له میانی گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی هۆزه‌كان بۆ ناوچه‌كه، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه كه له ئاكامدا، دوو له هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و شه‌ش چه‌كداری حه‌شدی هۆزه‌كان بریندار بوون.