TR KU SO
FB X
Cîhan

+ ڤیدیۆ ... بە هۆی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ەوە بنکەی سەربازی قەدیری کۆمەڵگای یەکەمی سیستەمی دژە ئاسمانی سوپای پاسداران لە ئێران لەناوبردرا

سارا
Yazar
📅 26 Mayıs 2021 21:27

پەیامی کورد     ...     بە هۆی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ەوە بنکەی سەربازی قەدیری کۆمەڵگای یەکەمی سیستەمی دژە ئاسمانی سوپای پاسداران لە ئێران لەناوبردرا

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان شەوی ڕابردوو لە تەقینەوەیەکی بەهێزدا بنکەی سەربازی و نیزامی قەدیری ، کۆمەڵگای بنکەی یەکەمی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران کە شوێنی نەمایش کردن و پەردە لادانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی غەززە بوو لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرە ڕاداڕبڕەکانی ئیسرائیل ەوە لە ناو بردرا .

هەروەها جیگای ئاماژەدانە کە هەر ئەم شوێنە ، شوێنێکە کە حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی هیزەکانی سوپای پاسداران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێز ئاسمانی سوپا لەوێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هەیکەل گەورەکەی غەززەیان لەوێ نەمایش و پەردەیان لە سەرلادا بوو تەقێندرایەوە .

 

Paylas: