TR KU SO
FB X
Cîhan

دەیڤد کامیرۆن پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای پێسپێردرا

Navas Jan
Admin
📅 13 Kasım 2023 20:59


پەیامی کورد... دەیڤد کامیرۆن پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای پێسپێردرا

دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە کابینەکەی ریشی سۆناک پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی پێسپێردرا.

لە چێوەی ئەو گۆڕانکارییە وزارییانەی ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەنجامیدا، جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوە بووە وەزیری ناوخۆ و دەیڤید کامیرۆنیش بووە وەزیری دەرەوە.

ئەم گۆڕانکارییانە پاش ئەوە هاتن بە بڕیاری سوناک سوێلا برەیڤمان وەزیری ناوخۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

دەیڤید کامیرۆن لە ساڵی 2010 تا ساڵی 2016 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووە.

Paylas: