TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگایەکی ئەمریکا دژی ترەمپ بڕیاری دا

📅 24 Mayıs 2018 17:18

دادگایەکی فیدڕاڵی لە نیویۆرک بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بلۆک کردنی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێچەوانەی دەستووری ئەمریکایە.

 

دادگای فیدڕاڵی لە نیویۆرک بڕیاری خۆی لەسەر دۆسییەی بلۆک کردنی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە ئاشکرا کرد. بە پێی بڕیارەکەی دادگا دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت هیچ بەکارهێنەرێکی تویتەر بلۆک بکات. ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر لە لایەن دۆناڵد ترەمپ و دەستەی بەڕێوەبەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانییەوە بلۆک کران.

دادوەر ناومی ڕێس بەچواڵد لە دانیشتنەکەدا بڕیاریدا “کاربەدەستانی دەوڵەت بە هۆی بیروبۆچوونی سیاسییەوە بۆیان نییە کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلۆک بکەن. هەر کەس پێچەوانەی ئەم بڕیارە کار بکات، ئەوا بە پێی دەستوور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەو کارە بە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین دادەنرێت. هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کار و چالاکییەکانی حکومەتی تێدا بڵاودەکرێتەوە، مافی هەموو کەسێکە ئەو زانیارییانە بەدەستبهێنێت و هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لێبکات.

Paylas: