Cîhan
یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە ٦٤ ملیار دۆلار
پەیامی کورد... یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە ٦٤ ملیار دۆلار
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی ڕایگەیاند، یەدەگی دۆلار و زێڕی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و لە ئێستادا یەدەگی دۆلار گەیشتووەتە ٦٤ ملیار دۆلار.
ئیحسان یاسری جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی وتووە، بەهۆی سەقامگیری سیاسی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە یەدەگی دۆلار و زێڕی عێراق بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
وتوشیەتی، لە ئێستادا یەدەگی دۆلار گەیشتووەتە ٦٤ ملیار دۆلار و یەدەگی زێڕیش گەیشتووەتە ٩٦ تۆن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠١٩ و دابەزینی نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو، یەدەگی دۆلار لە عێراق دابەزی و گەیشتە ٤٠ ملیار دۆلار.