TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕەدی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل لە ڕێی پەدافەندی ئاسمانی سووریا

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2019 19:49

پەیامی کورد  ...  پەڕگاڵەکانی بەرگری ئاسمانی سووریا هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بە ناوەندی دیمەشقی پووچەڵ کرد و بەشێکی گەورە لە مووشەکە ئیسرائیلییەکانیان لە ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی اخباریە ، هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل ٤٥ دەقە لە دوای نیوە شەو ڕوویدا .فڕۆکە شەڕکەرەکانی کە لە باکووری ووڵاتی ئیسرائیل هاتبوون ، چەند مووشەکێکیان تەقاند .

سەرچاوەیەکی سەربازی بە اخباریەی ڕاگەیاند و ووتی : " پەدافەندی ئاسمانی ئێمە بەپەلە هێرشەکەی پووچەڵ کردەوە و بەشێکی گەورەی مووشەکەکانی لە ناو برد " . ئەو هەروەها ووتی تەنیا کۆگایەک لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق زیانی پێگەیشتووە .

 هێرشی ئیسرائیل لە سەر کاروباری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کاردانەوەیەکی نەبوو .

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Flightradar ، ماوەیەکی کەم دوای هێرشی ئیسرائیل ، فڕۆکەی موسافێری Syrian Air بەرەو بەحرەین فڕی .  

Paylas: