TR KU SO
FB X
Cîhan

داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا 115 ملیار دۆلار بووە

Navas Jan
Admin
📅 03 Ocak 2023 20:06

پەیامی کورد... داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا 115 ملیار دۆلار بووە

لە ساڵی 2022 دا عێراق بە تێکڕا لە رۆژێکدا سێ ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، “لە ساڵی 2022 دا زیاتر ملیارێک و 209 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە كردووە، بە تێكڕا رۆژانە سێ ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” كۆی گشتیی داهاتی نەوتی فرۆشراو، زیاتر بووە لە 115 ملیار دۆلار”.

ئاشکراشیکرد، ” نەوتەکە بە کۆمپانیا چینی و هیندی و کۆریای باشوور و تورکی و یۆنانی و ئەمریکی و بەریتانی و فەرەنسی و روسی و ئیتاڵی و ئیسپانی و هۆڵەندییەکان فرۆشراون”.

Paylas: