TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆخی بۆریس جۆنسۆن مەترسیدارە

سارا
Yazar
📅 08 Nisan 2020 14:18

پەیامی کورد    ...     دۆخی بۆریس جۆنسۆن مەترسیدارە 

هەواڵگەلێک پشتڕاست نەکراوە کە  لە سەر مەترسیدار بوونی دۆخی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاگەێندراوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەواڵێکی بەپەلەدا ، ڕۆژنامەی گاردیەن چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا سەبارەت بە دۆخی بۆریس جۆنسۆن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاێگەیاندبوو کە دۆخی ئەو زۆر جێگیرە و زۆر باشە 

بەڵام ئێستا هەندێک لە میدیا فەرمییەکانی بەریتانیا لە زاری ڕۆیتەرز و گاردیەن ڕاپۆرتیان داوە کە هۆشیاری و هەستیاری جۆنسۆن نییە ، بە جۆرێک کە ئاستی هۆشیاری جۆنسۆن لە ئای سی یوو زۆر لە خوارەوەیە ، هەروەها الجزیرە ش لە زاری ڕۆیتەرز ئەم هەواڵانەیان لە هەواڵە بەپەلەکانی خۆیان داناوە .

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە لە ماوەی هەفتەیەک پێش ئێستاوە بە کۆرۆنا تووش ببوو و شەوی ڕابردوو بەپەلە گەێندرایە نەخۆشخانە و لە بەشی تایبەت و بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە پەیوەند بوو . ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاوکرایەوە کە ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە بۆریس جۆنسۆن پێویستی بە چاودێری چڕ و تایبەت هەیە کە ئەمە بە مانای لە دەستدانی هۆشیاری نییە

Paylas: