TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆخی ئێدلیب بە دیپلۆماسییەت چارەسەر نەبێت هەنگاوی پێویست ئەنجام دەدەین

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2020 23:12

پەیامی کورد    ...    دۆخی ئێدلیب بە دیپلۆماسییەت چارەسەر نەبێت هەنگاوی پێویست ئەنجام دەدەین .

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دۆخی ئیدلیب و بەریەککەوتنیان لەگەڵ ڕووسیا لەوبارەیەوە کاریگەری لەسەر رێککەوتنی نێوان ووڵاتەکەی و ڕووسیا نابێت بۆ کڕینی سیستەمی S٤٠٠.ه هەروەها دۆخی ئێدلیب بە دیپلۆماسییەت چارەسەر نەبێت هەنگاوی پێویست ئەنجام دەدەین .

بەپێی زانیارییەکان، مەولوود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی کۆبوەنەوەی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی میوونشن دا رایگەیاند : دۆخی سووریا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا نابێت بۆ رێگرتن لە رێککەوتنی کڕینی سیستمی ئێس-٤٠٠.
وتیشی، " ئێمە ناتوانین سیاسەت و بنەماکانی کاری هەڵوێستی خۆمان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە بگۆڕین لەسەر بنەمای جیاوازی تاکەکەسی."
جەختیشیکردەوە، نابێت رێگەبدەین دۆخی سووریا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانیان هەبێت.
هەروەها ، سێرگی لافرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند لەسووریا ئامانجی هاوبەش لەگەڵ تورکیا کۆیانناکاتەوە، بەڵام باوەڕیانوایە کە دۆخی سووریا پێویستی بەچارەسەری ئاشتیانە هەیە.

Paylas: