دۆخی نائاسایی لە باشووری چین ڕاگەیندرا
پەیامی کورد ... دۆخی نائاسایی لە باشووری چین ڕاگەیندرا
بەرپرسانی دەوڵەتی چین لە پارێزگای هۆبی لە باشووری ئەو ووڵاتە بە هۆی باران بارینی بەخۆڕ و هاتنی لافاو دخۆی نائاسایی یان ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە INA دەوڵەتی چین بۆ ڕزگارکردنی زیاتر لە ١٩٠٠ کەس لە بە هۆی بارینی بارانی بەهیز لە پارێزگای هۆبی لە ماڵەکانیان کەوتوونەتە داو باری نائاسایی ڕاگەیاند .
کەناڵی " CCTV " چین ڕایگەیاند کە لە دەرئەنجامی بارانگەلی بەهێزی لافاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە لەم ناوچەیە دەستی پێکردووە خەسارەتی زۆر بەر خەتی کارەبای ماڵان کەوتووە و کارناسانی ئیدارەی کارەبا خەریکی ئاسایی کردنەوەی ئەم کێشانەن .
ڕێکخراوی بەڕێوبەرایەتی دۆخی نائاسایی لە چین ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢٣ میلیۆن و ٨٦ هەزار کەس بە هۆی لافاوەوە لە ٢٤ ناوچە لە سەرتاسەری ئەم ووڵاتە تووشی زەرەر و زیان بوونە .
لە بەیاننامەی وەزارەت دا هاتووە : ئەو لافاوانەی کە لە ناوچەکانی جیانگشی ، ئانهۆیی ، هۆبی و هۆنان بەدیهاتوون بووتە هۆکار تاکوو ٣١ کەس بکوژرێن یا خود بێسەروشوێن بن ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسان فەرمانی بەتاڵ کردنی نزیکەی ٢.٠٤ میلیۆن کەسیان لە ماڵەکانیان دەرکردووە .