TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاکادێمیای فەڕەنسا ناڕەزایەتی لە سەر دانانی ووشەگەلی ئینگلیزی لە سەر کارتی زانیاری بایۆمەتریکی نوێی ئەم ووڵاتە دەربڕی

سارا
Yazar
📅 08 Ocak 2022 23:44
پەیامی کورد     ...   ئاکادێمیای فەڕەنسا ناڕەزایەتی لە سەر دانانی ووشەگەلی ئینگلیزی لە سەر کارتی زانیاری بایۆمەتریکی نوێی ئەم ووڵاتە دەربڕی .

ئاکادێمیای فەڕەنسا داوای لە سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە کرد تاکوو ووشەگەلی ئینگلیزی لە کارتەکانی ناسنامەی نەتەوەیی و زانیاری " بایۆمەتریک " بەم تازەییانە دیزاین کراوە دوورەپەرێز بێت و ئەم ووشانە بەکار نەهێنێت .

ئاکادێمیای فەڕەنسا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری پێدانەچوونەوە لە سەر ئەم هەڵەیە ئەوە لە لای دیوانی باڵای عەدالەتی ئیداری ئەم ووڵاتە شکایەت دەکەین .

کارتی زانیاری نوێی فەرەنسا کە بە داتاگەلی بایۆمەتریکی دەبەسترێتەوە و ئەم دیزاینە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ڕابردوودا خرایە ڕوو بۆ ئاسانکاری زیاتر لە سەفەر کردن ، بریتین لە زمانی فەڕەنسەوی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی یە .

لە ئێستادا ئاکادێمیای فەڕەنسا کە بە شێوەیەکی گرێدراوی زمانی فەڕەنسەوییە داوای لە زان کێستکێس ، سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە کرد تاکوو دەرهێنانی ناسنامەکان بە هۆی کەلک وەرگرتن لە ووشەی ئینگکیزی ڕابگرێت .

لە نوێترین درووستکراوەکانی ئەم ناسنامانە لەگەڵ زمانی فەڕەنسی ، بەشگەلێکی وەکوو " نازناوی بنەماڵەیی " یش بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراوە و نووسراوە .

هێلێن کەڕێر دانکۆس ، سکرتێری هەمیشەیی ئاکادێمیای فەڕەنسا ، لە پەیامیکی ناڕەزایی دا دەربارەی دیزانی کارتە نوێیەکانی شناسایی و زانیاری لە ووتووێژکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی محافزەکاری " فیگارۆ " ووتی کە ئەم هەنگاوە ، پێچەوانەی یاسای نبەڕەتی فەڕەنسا یە کە تێیدا بە ئاشکرا جەخت کراوەتەوە کە زمانی فەرمی وولات زمانی فەڕەنسی یە .

Paylas: