Cîhan
دەمیرتاش هەفتانە بەشداری پرۆگرامێکی تلەفزیۆن دەکات
دوای ڕەتکردنەوەی داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە، ئەمڕۆ پارێزەرانی دەمیرتاش لە دادگای دەستووری سکاڵایەکی تریان تۆمارکرد.
ئایهان بیلگێن وتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا لەپێناو ئەوەی ڕێگە بدریت کە دەمیرتاش بتوانێت لە زیندانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات، داوایەکیان لە وەزارەتی داد تۆمار کردووە.
لە داواکەدا هاتووە کە ڕیگە بدرێت هەفتانە دەمیرتاش بۆ ماوەی 10 خولەک لە ڕێگەی تەلەفونەوە بەشداری پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی بکات و قسەکانی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆن بگوازرێتەوە.