TR KU SO
FB X
Cîhan

دیموكراتەكانی ئەمریكا نزیكبونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنی ئەنجومەنی پیران

Navas Jan
Admin
📅 12 Kasım 2022 22:13

پەیامی کورد... دیموكراتەكانی ئەمریكا نزیكبونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنی ئەنجومەنی پیران

دیموكراتەكانی ئەمریكا نزیكبونەتەوە لەسەركەوتن بەسەر كۆمارییەكاندا لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ئاژانسەكانی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە، لە ویلایەتی ئەریزۆنا ماك كیلی سەركەوتنی بەدەستهێناوەو ئەمەش كاریگەریی لەسەر پێچەوانەكردنەوەی كێبڕكێكانی هەیە لەگەڵ بلیك ماستەرز كاندیدی پارتی كۆماریی.
ئاژانسەكان باسیان لەوەشكردوە، سەركەوتنی سیناتۆر كیلیی وایكردوە كە ئێستا دیموكراتەكان پێویستیان بە تەنها یەك كورسی هەیە بۆئەوەی بەتەواوەتی كۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیران بكەن، هەروەها هەمو چاوەكانیش لەسەر دەرەنجامەكانی ویلایەتی نیڤادایە كە لەوێ ئەنجامەكان لە بەرژەوەندی دیموكراتەكان یەكلایی دەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان هەردوو پارتی سەرەكی دیموكرات و كۆمارییەكان 49 كورسیان بەدەستهێناوە كە كۆی كورسییەكانی ئەنجومەنی پیران 100 كورسین، ئەگەر بێتو دیموكراتەكان لە هەردوو ویلایەتی نیڤاداو جۆرجیا لە یەكێكیان سەركەوتو بێت ئەوا كۆنترۆڵی ئەنجومەنەكە دەكات، یاخود ئەگەر هەردووكیشیان دووبارە یەكسان ببنەوە ئەوكات دەنگی كامیلا هاریس جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە لە بەرژەوەندی دیموكراتەكان یەكلایی دەكاتەوە.

Paylas: