دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دووەم چووە بەردەم دادگا
پەیامی کورد... دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دووەم چووە بەردەم دادگا
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەسەر ئەو سکاڵانامەیەی دەربارەی شاردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت لە دژی بەرز کراوەتەوە، لە میامی بۆ جاری دووەم چووە بەردەم دادگا.
هێزەکانی پۆلیس لە دەوری دادگاکە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتەبەر و لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپیش سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە نزیک دادگاکە خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیری کردن لە ناوبراو ئەنجامدا.
لە سکاڵانامەکەدا ٣٧ تۆمەتی جیاواز ئاڕاستەی ترەمپ کراون کە باس لەوە دەکەن، ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دەستی گرتووە بەسەر بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەتدا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی هەشتی ئابی ٢٠٢٢، هەواڵگرانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیی ئەمریکا (FBI)، بۆ گەڕان بەدوای "بەڵگەنامە نهێنییەکان"دا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا