Cîhan
دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی تویتەریدا ووڵامی جەواد زەریفی بەم شێوەیە دایەوە " نە ، سوپاس "
پەیامی کورد ... دوای ئەوەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ووڵاتەكەی ئامادەیە بۆ دانووستان بەمەرجێك سزاكانی سەریان لاببرێن، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ووڵامی دایەوە و دەڵێت، "نەخێر سوپاس".
ترامپ بە زمانی ئینگلیزی و فارسیش لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت "ئێران دەیەوێت دانووستان لەگەڵ ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بكات، بەڵام دەیەوێت سزاكان لاببرێن ... نەخێر سوپاس"..
قسەكەی زەریف لەبارەی ئەوەی ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بكەن، لەكاتێكدایە پێشتر و لە چەندین ووتار و بۆنەی جیاوازدا عەلی خامنەئی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ووڵاتێكدا بكات، تەنها ئەمریكا نەبێت.