TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆناڵد ترامپ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە ناپاک و بێ هێز ناودەبات

سارا
Yazar
📅 10 Haziran 2018 17:19

سەرۆکی ئەمریکا , سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە پیاوێکی ”ناپاک“ ناو دەبات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی " تویتەر " ڕایگەیاندووە ، کەنەدا ڕسووماتی گومرگیی زۆر دەخاتە سەر جووتیار، کرێکار و کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

دۆناڵد ترەمپ پێی وایە جاستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لێدوانی ”هەڵە“ دەدات و ”کەسێکی پاک نییە و بێ هێزە“.

دۆنالد ترەمپ بە بیانووی نایەکسانی لە سیستەمی باجی کەلوپەلی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا، باجی لەسەر چەند کاڵا و بەرهەمێکی ئەوروپا و کەنەدا زیاد کرد، ئەوروپا و کەنەداش لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو پلانە، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.

گرژی نێوان ئەم دوو هاوپەیمانە لە کاتێکدایە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی جەنگی باج لە نێوان ئەوروپا و ئەمه‌ریکا نووسیویەتی: "بیروڕا گۆڕینەوەمان لە دیدارەکە، هەلی ئەوەی ئاسانکردووە کە راستی بۆ بازرگانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا بگەڕێتەوە".

دوای هێرشکردنە سەر ترودۆ، ترەمپ وێنەی خۆی و سەرۆکانی جی 7 لە کەڤەری تویتەرەکەی گۆڕی و کردیە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی ئەمریکی.

پێشتر جاستن ترۆدۆ لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاندبوو، سەپاندنی باج و ڕسووماتی گومرگی لەسەر هەناردەی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بۆ کەنەدا لەلایەن ترەمپەوە ”بێ رێزییە“ بەرامبەر جەنگاوەرە دێرینەکانی کەنەدا، کە هاوپەیمانی سوپای ئەمریکا بوون.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هەروەها ڕایگەیاندبوو، کە لە 1/7/2018ـەوە باج و ڕسوماتی گومرگیی هاوشێوەی ئەمریکا لەسەر کەلوپەلی هەناردەی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا، زیاد دەکات.

Paylas: