Cîhan
دەیان ئەندامی بۆکۆحەرام لە نایجریا کوژران
پەیامی کورد … دەیان ئەندامی بۆکۆحەرام لە نایجریا کوژران
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی سوپای نایجیریا بۆسەر بۆکۆحەرام لەو وڵاتەدا٥٧ چەکداری ئهو گروپه کوژران.
میدیاکانی نایجیریا بڵاویانکردەوە، سوپای وڵاتەکە ئۆپراسیۆنێکی دژ بە گروپی چهكداری بۆکۆحەرام لە هەردو ناوچەی "دامبوا" و "جۆزا" له باکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
باسیان لهوهشكردوه، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا٥٧ چەکداری ئەو گروپە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربون.
له ساڵی ٢٠٠٩ بەولاوە، بههۆی كردهوهكانی گروپی چهكداری بۆکۆحەرام له نایجیریا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لەو وڵاتەدا کوژراون و بە ملیۆنانی دیکەش ئاوارەبون.