Cîhan
داوا دەکرێت ئەمریکا دابخرێت
پەیامی کورد ... داوا دەکرێت ئەمریکا دابخرێت .
ناوەندی کۆنترۆل و پێشگرتن لە نەخۆشییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆمار کردنی ٧٤ هەزار و ٨١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا هەواڵیدا و بەم پێیە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٤ میلیۆن و ٣١٢ هەزار کەس لەم ووڵاتەدا بەم ڤیرووس ە تووش بوونە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن " CNN " ەوە ، ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکاش گەیشتووەتە ١٤٩٣٣٣ کەس .
جێگای ئاماژەدانە لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا کارناسانی پزیشکی ئەمریکی داوا لە ڕابەرانی سیاسی دەکەن کە ئەمریکا دابخرێت .