TR KU SO
FB X
Cîhan

داوا لە هاووڵاتییانی ئۆکراینی دەکرێت ڕووسیا جێ بهێڵن

Navas Jan
Admin
📅 23 Şubat 2022 20:07

پەیامی کورد... داوا لە هاووڵاتییانی ئۆکراینی دەکرێت ڕووسیا جێ بهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی ئۆکراینا هەتا بۆیان دەکرێت خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕووسیا بە دوور بگرن و ئەو هاووڵاتییانەش لەوێ نیشتەجێن، بەپەلە بگەڕێنەوە ئۆکراینا.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە داوە: "بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا" ڕەنگە خزمەتگوزاری و هاوکارییەکانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە ڕووسیا بەرتەسک بکرێتەوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: " هاووڵاتییانی ئۆکراینا هەتا بۆیان دەکرێت خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕووسیا بە دوور بگرن و ئەو هاووڵاتییانەش لەوێ نیشتەجێن، بەپەلە بگەڕێنەوە ئۆکراینا.

پێرێ دووشەممە، سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین دوو بڕیار نامەی لەبارەی ناسینی بەناو کۆماری دۆنێتسک و بەناو کۆماری لوهانسک واژۆ کردبوو. هەروەها پەرلەمانی ڕووسیا، بڕیاری سەرۆکی ڕووسیای لەبارەی بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی خاکی ڕووسیا پەسەند کرد.

Paylas: