٣ دایک و ٩ منداڵ دوای هەڵاتنیان لە ئۆردووگای " الحول " ی عێراق گەیشتنە فینلاند
پەیامی کورد ... ٣ دایک و ٩ منداڵ دوای هەڵاتنیان لە ئۆردووگای " الحول " ی عێراق گەیشتنە فینلاند
سێ دایک و ٩ منداڵی ژێر ١٠ ساڵان دوای هەڵاتنیان لە ئۆردووگای الحول سەردانی باڵیۆزخانەی فینلاند لە تورکیا دەکەن و لە دوای ئەوە بە بە دەستهێنانی بلیت لە ڕێگای مینسک ، بێلاڕووس توانیان بگەڕێنەوە فینلاند . پۆلیسی فینلاند دەڵێ بە پێی یاسای بنچینەیی ناتوانین گەڕانەوەی هاووڵاتییەکی فینلاندی بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە بکەین . ئەگەر کەسێک بتوانێ بگاتە کونسووڵخانەی ئەو ووڵاتە بەرپرسانی فینلاندنی بە پێی یاسا هاوکاری دەکەن و کەل و پەلی سەفەرکردنیان بۆ دەردەخەن وەک پاسپۆرت و وەرەقەی گەڕانەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هێلسینکی سانۆمات پۆلیسی فینلاند ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییە دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەم کەسانە تووشی جەنایەت بوونە یا خود نییەتی چالاکی تێرۆریستی یان هەیە یا خود نا دەست پێکردووە . بە پێی لێکۆڵینەوەکانی بەردەست تاکوو ئێستا هیچ دۆسیەیەکی جێگای گومان لە سەر ئەنجامدانی کاری تێرۆریستی دەربارەی فینلاندییەکانی ئۆردووگای الحول بوونی نییە .