Cîhan
داواکارییەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە لایەن ڕووسیاوە ڕەتکرایەوە
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، داواکارییەکەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەبارەت بە کێشەی نێوان ئەو ووڵاتە و ڕووسیا مایەی قبوڵ کردن نییە و ڕەتیدەکاتەوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە داواکارییەکەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە سەر کێشەی کەنداوی کەرچ ی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا مایەی قبوڵکردن نییە و ڕەتی دەکەینەوە.
هاوکات ماوەیەک بەر لەئێستا هەریەکە لە ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا داوایان لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردبوو دەریاوانەکانی کەشتی جەنگی ئۆکرانیا ئازاد بکات کە لەکاتی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە لە کەنداوی کەرچ ڕوویدا.