Cîhan
١٠٠ چەکداری داعش لە نایجیریا خنکان
پەیامی کورد... ١٠٠ چەکداری داعش لە نایجیریا خنکان
١٠٠ چەکداری داعش و بۆکۆحەرام، لە کاتی هەڵاتنیاندا لە ڕووبارێکی نایجیریادا خنکان.
سوپای نایجیریا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر چەکدارانی داعش و بۆکۆحەرام لەو وڵاتە بەرپا کردووە، هێرشەکە ماوەی چەند ڕۆژێکە بە درێژایی ناوچەکانی کەناری ڕووباری یزارام بەردەوامە و بەپێی سەرچاوەکان، چەکدارەکان هەڵدێن.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردەوە، چەکدارەکانی داعش و بۆکۆحەرام لە ڕێگەی ڕووبارەکەوە بە مەلەکردن هەڵاتوون، بەڵام لەم دوو ڕۆژەدا زۆرێکیان خنکاون.
بەپێی ئاژانسەکە، زیاتر لە ١٠٠ چەکدار لە ڕێگەی هەڵاتنیاندا کوژراون یاخود خنکاون، زۆربەی ئەو ژمارەیە لە ڕووباری یزارامدا خنکاون.
ڕووباری یزارام دەکەوێتە ویلایەتی بورنوی نزیک جەنگەڵی سامبیسا کە پێگە و حەشارگەی سەرەکیی چەکدارانی داعش و بۆکۆحەرامە لە ئەفریقا.