TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا یەکەم حەبی زارەکی بۆ چارەسەری خەمۆکی دوای منداڵبوونی پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 10 Ağustos 2023 01:16
پەیامی کورد   ...  ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا یەکەم حەبی زارەکی بۆ چارەسەری خەمۆکی دوای منداڵبوونی پەسەند کرد

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕەزامەندی لەسەر کۆمپانیای زورزوڤای Zurzuvae، دەربڕی کە بەرهەمێکی هاوبەشی کۆمپانیای بایۆژێن و سەیج تێراپیتیکسە. ئێستا ئەم دەرمانە دەبێتە یەکەم حەبی زارەکی بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی دوای منداڵبوون (PPD) کە بۆ دایکانی تازە بەردەستە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی زورزوڤا Zurzuvae، ئەوەیە کە کاریگەرییەکەی تەنها دوای چەند ڕۆژێک دەست پێدەکات و بەکارهێنانی تا دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. لە ئەنجامدا دایکانی نوێ بە ئاسانی دەتوانن دەستیان بەم چارەسەرە بگات.

Paylas: